به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دادئەستێنی گشتیی بەحرەین ڕایگەیاند کە بانگێشتننامە بۆ شێخ عیسا قاسم نێردراوە بەڵام منداڵەکانی وەریاننەگرتووە.
هەروەها سەرچاوەکانی بەحەرینی ڕایانگەیاندووە هیچکام لە تاوانبارانی دۆسیەکە لە دادگە ئامادە نەبوونە . بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوانە لەبەر ئامادەنەبوونی هیچکام لە تۆمەتباران لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگە ، لێکدانەوەی دۆسیەی کەوتە کۆبوونەوەیەکی تر .
دەزگەی دادی بەحرەین گەورەترین ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتەی تۆمەتبار کردووە بە سپی کردنەوەی پارە .
خەڵکی بەحرەین بەمەبەستی بەرگری کردن لە شێخ عیسا قاسم لە دەورووبەری ماڵەکەی لە ناوچەی دراز لە باکووری ڕۆژاوای مەنامەی پێتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310